Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی گواستنەوە: دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان كاتی زۆری پێویستە

2018-03-14 11:02:23



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا ئاگادار نەكراونەتەوە لەلایەن هیج وڵاتیكەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان، دەشڵێت: دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان كاتی زۆری پێویستە.

 

دوای نزیکەی شەش مانگ لە داخستنی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بڕیارە سبەینێ بەفەرمی بکرێنەوە، لەو بارەیەوە ئومێد ساڵح  وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

 

ئومێد ساڵح، وتی: دوای دەرچوونی فەرمانی كردنەوەی فرۆكخانەكانی هەولێر و سلێمانی لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە، بەڵام هیچ كام لە وڵاتان ئامادە نەبوون سبەینێ دەست بە گەشتەكانیان بكەوە.

 

 

وتیشی: کاتی دەوێت جارێكیتر وڵاتان ئەو متمانەیە دروستبكەن بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان  بۆ فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان، ئێمەش هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.

 

ئەمە لەکاتیکدایە، ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەوترێت، یەکێک لە ئامانجەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کورستانە و دامەزراندی بەڕێوەبەر و کارمەندانی وەزارەتەکەیەتی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمدا.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin