Smiley face
Smiley face
Smiley face

بانگەوازیی بۆ پیرۆزکردنی نەوررۆز لە هەموو ئەوروپا کرا

2018-03-14 11:51:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆنفیدراسیۆنی پەنابەرانی بندەستی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە بە ڕۆحییەتی بەرخۆدانی عەفرین لە سەرتاسەری ئەوروپا نەورۆز پیرزۆ دەکەن.

 

ئەمڕۆ کۆنفیدراسیۆنی پەنابەرانی بندەستی ئەوروپا، کە رێکخراوێکی کوردییە بانگەوازیی کرد، کە لە سەرتاسەری ئەوروپا نەورۆز پیرۆزبکەن.

 

لە ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنەکەدا هاتووە: حوکمەتی تورک بە پشتگیریی ئیمپریالیزمی جیهانیی لە ڕۆژی ٢٠ی ١-ەوە هێڕشی کردووەتە سەر عەفرین و وێرانی دەکات و هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات.

 

ڕاشیگەیاند: گەلی عەفرین لە دژی ئەو هێڕشە کە لەلایەن دووەمین سوپای گەورەی ناتۆ کراوەتە سەری بەرخۆدانی مێژووییان ئەنجامداوە، بە شێوەیەک کە سوپا و چەتە داگیرکەرەکەکان سەریان سوڕماوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە ڕۆحییەتی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین نەورۆزی ئەمساڵ پیرۆز دەکەین.

 

لە بەشێکی دیکەدا بانگەوازیی تێکۆشانی کرد، لە بەرامبەر هەڵوێوستە دوژمنانەکانی حکومەتی ئەڵمانیا لە دژی گەلی کورد.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin