Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزێک هێرشیان کردە سەر گوندێکی هەورامان و سێ‌ تەقینەوەیان ئەنجامدا

2018-03-14 13:06:54



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

هێزێکی چەکداری نەناسراو بە چەکی قورس و سوکەوە هێرشیان کردە سەر یەکێک لە چیا مێژویی و شوێنەوارییەکانی گوندی (نارنجڵە)ی سەر بە شارەدێی بیارە و سێ‌ تەقینەوەیان ئەنجام دا، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش زانیارییان لەسەر هێزەکە نییە.

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هێزێکی نەناسراو بە چەکی دۆشکە و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی، هێرشیان کردە سەر شوێنەواری مێژووی( زەنگی سیاو) و لە گوندی نارنجڵەی سەر بە شارەدێی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە.

 

یەکێک لە گوندنشینانی گوندی نارنجڵە کە لەبەر باری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ماوەی چوار ڕۆژ دەبێت هێزێک بە چەکی قورس و سوکەوە دەهاتنە گوندەکەمان و چاودێری قەڵای ( زەنگی سیاو)یان دەکرد، کە قەڵایەکی شوێنەوارییە، بەڵام دوێنێ‌ ژمارەی هێزەکانیان و ئۆتۆمبێلەکانیان زیاد کرد، تا لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو دوو تەقینەوەیان ئەنجامدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر تەقینەوەیەکی تریان ئەنجامدا، ئێمە هاتینە دەرەوە و داوای ڕوونکردنەوەمان لێکردن، تەنها ئەوەیان وت کە ئەمە ئیشی خۆمانە و بە فەرمانی حکومەت هاتوین، بۆیە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو هێزانە مانەوەو دواتر گوندەکەیان بەجێهێشت.

 

لای خۆیەوە حەمید بارام، بەڕێوەبەری شارەدێی بیارە، زانیارییەکانی بۆ ڕۆژنیوز پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە تا ئێستا بۆیان ڕوون نەبوەتەوە ئەو هێزە سەر بە چ لایەنێکن بۆ ئەومەبەستەش پارێزگار و قائیمقام و ئاسایشی سنوورەکەیان لەو ڕووداوە ئاگادار کردووەتەوە و چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.

 

هەروەها لوقمان هەورامی یەکێک لە هاوڵاتیانی گوندی نارنجڵە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دەستبکدن بۆ ئەم شوێنەوارانە زەنگێکی مەترسیدارە و دەبێت و حکومەت بەجدی کار لەسەر ئەم پرسە بکات و نەهێڵێت تەشەنە بسنێت بۆناوچەکانی تری هەورامان، حکومەت دەست بە لێکۆڵینەوەکانیان بکەن و ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو ترس و دڵەڕاوکێەی لای هاوڵاتیانی ئەم گوندە دروست بووە بڕەوێتەوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin