Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشی سەر عەفرین لە ڕوسیا شەرمەزار کرا

2018-03-14 13:38:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ڕووسیا لە چەند خۆپیشاندانێکدا هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد.

 

دوێنی لە ویلایەتەکانی ئازینکی و پلاتینڤۆکی ڕوسیا چەند خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و لەگەڵ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هێرشی سوپای تورک و هاوکارییەکانی روسیا بۆ ئەو هێرشە شەرمەزارکرا.

 

لە ویلایەتی ئازینکیی چالاکییەک بەپێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی ئازینکی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای پەکەکە و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، پشتگیرییان دەربڕی بۆ بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا.

 

لە پلاتینڤۆکیش هاوڵاتیانی کورد گردبوونەوە و بە ئەنجامدانی چالاکییەک هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین و هاوکارییەکانی حکومەتی ڕوسیا بۆ ئەو هێڕشە شەرمەزارکرا، لەو چالاکییەدا ئاڵای یەپەژە و یەپەگە و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان بە دەستەو گیرا.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin