Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمشەو سلێمانی بۆ عەفرین لە شەقامە

2018-03-14 13:43:51



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

گەنجان ئەمشەو لە سلێمانی دەڕژێینە سەر شەقامەکان و لە دژی داگیرکاری حکومەتی تورک ڕێپێوان دەکەن.

 

وابڕیارە ئەمشەو لە سلێمانی بە پێشەنگایەتی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجام بدرێت، گەنجان بانگەوازیی بەشداریکردنی هاوڵاتیانیان کرد لەو خۆیشاندانەدا.

 

چالاکییەکانی هاوڵاتییانی سلێمانی بۆ پشتگیریکردنی عەفرین بە هەموو جۆرەکان بەردەوامە، ئەمشەو کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە بەردەم چادری هاوکاریی گەنجانی سلێمانی بۆ عەفرین، لە سەهۆڵەکەوە چالاکاییەک بەو مەبەستە ئەنجام دەدرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin