Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەوروپا سێ ملیار دۆلار دەداتە تورکیا

2018-03-14 14:48:29



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە سەروبەندی هێڕشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین، یەکێتی ئەورپا هاوکارییەکی نوێی بۆ تورکیا پەسندکرد، ڕاگەیەندرا، کە سێ ملیار دۆلار دەدرێتە تورکیا.

 

کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە بەهانەی پەنابەرە سورییەکانەوە دووەمین هاوکاریی خۆی بۆ حکومەتی تورک پەسند کرد، کە وابڕیارە سێ ملیار دۆلار بدرێتە تورکیا.

 

ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناڕەزاییان پیشاندا لە دژی ئەو هاوکارییەی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا و وتیان کە ئەو هاوکارییە مرۆیی نییە.

 

حکومەتی تورک پەنابەرە سورییەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا وەک ئامرازی فشار بۆ سەر ئەوروپا بەکاردێنێت.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتریش هاوکارییەکی سێ ملیار دۆلاری درابووە تورکیا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە حکومەتی تورک بە هەموو هێزیی سەربازییەوە هێڕش دەکاتە سەر عەفرین و کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجام دەدات.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin