Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەبوونی خۆڵوخاشاک لە شاری کەرکوک ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

2018-03-14 15:07:35



ڕۆژنیوز – ڕێباز سەباح

 

لە ئێستادا کۆمپانیای پاککەرەوەی شاری کەرکوک کارەکانی وەستاندووەو خاشاکێکی زۆر کە شارەکەدا کۆبووەتەوە، بەو هۆیەوە پەرلەمانتارێکی عێراق داوای لە حکومەتی ناوەندی کرد کە بەزووی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.

 

ئەمرۆ لە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركوك، محمد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنەکە لە فراکسیۆنی یەکێتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبردوو چەند داواکارییەکی ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد.

 

محمد عوسمان، وتی:"لە كاتێكدا دۆخی كەركوك بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەرێت و كێشە سیاسی و ئەمنی و ئیدارییەكان لە پارێزگای كەركوك بەهۆی نەگەڕانەوە بۆ دەستوری عێراق چارەسەر نەكراون، لەم كاتەدا ڕەوشی خزمەتگوزاریش لە كەركوك رۆژ لە دوای رۆژ ڕوو لە خراپییە".

 

وتیشی:"یەكێك لەو كێشە خزمەتگوزاریانەی لە كەركوك تادێت هاوڵاتییانی شارەكە نیگەران دەكات كۆبوونەوەی رێژەیەكی زۆری خۆڵ و خاشاكە لە شەقامەكانی كەركوك، كە بەهۆی وەستانی كاری كۆمپانیای پاككردنەوەی شارەكەوە دروست بووە، ئەویش دوای ئەوەی بودجەی پرۆژەكە لە بەغداوە بۆ پاككردنەوەی كەركوك راگیراوە".

 

محەمەد عوسمان وتیشی: لە پێناو چارەسەركردنی ئەو كێشەیە داوا لە حكومەتی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكەین، بەزوویی دەست بكرێتەوە بە پاككردنەوەی كەركوك بکرێتەوە لەڕێگای كۆمپانیایەكی تایبەتەوەو كار بۆ ئەوە بكرێت خەڵكی كەركوك بخرێتە كار لەو كۆمپانیایەدا، لە پێناو دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خەڵكی شارەكە.
 

ئەو پەرلەمانتارە داوایکرد، کە بودجەیەك تەرخان بكرێت بۆ بوژاندنەوەی باخچە و شوێنە گشتییەكان لە كەركوك، چونکە ئەو بوارە بەرەو لە ناوچوون دەروات، وتیشی "بۆ ئەوانەش پێویستە بودجەی پترۆدۆلاری پارێزگاكە خەرج بكرێتەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin