Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سەیدسادق هاوکاری بۆ عەفرین کۆدەکرێتەوە

2018-03-14 15:25:52



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

هاوشێوەی شاروشارۆچکەکانی دیکەی باشوری کوردستان، وەک دەربڕینی پشتیوانییەک بۆ عەفرین، لە شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەربەپارێزگای سلێمانی، چادری کوکردنەوەی هاوکاری هەڵدرا.

 

بە دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ئەمڕۆ لە ناوبازاڕی شارۆچکەی سەیدسادق چادری کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین هەڵدرا و ماوەی هەفتەیەک بەدردەوامی دەبێت.

 

سەرپەرشتیارانی چادرەکە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هاوکاریانەی کە مەبەستیانە کۆیان بکەنەوە پێکدێن لە هاوکاری ماددی و خۆراکی و تەندروستی و پێداویستی منداڵان، بۆ ئەومەبەستەش لە ئەمڕۆوە بۆماوەی هەفتەیەک کەمپینەکە بەردەوامی پێدەدەن.

 

لە کەمپەینەکەدا، داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە کراوە، کە بەپێی تواناکانی خۆیان پشتیوانی بەرخۆدانی گەلانی عەفرین بکەن.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin