Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە جولەمێرگ چالاکی ئەنجامدرا و لە عوسمانییەش شەڕ ڕوویدا

2018-03-14 15:44:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە جولەمێرگ و شەڕی عوسمانییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاوی کردووەتەوە لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا لە جولەمێڕگ ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانی سوپای تورک کوژراون.

 

لە ڕاگەیەنداروی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١٣ی ئازار کاتژمێڕ ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان گردی کۆردینەی سەربە شەمزینانیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا چەند سەربازێکی دوژمن کوژران و برینداربوون، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی خەرەگۆل چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەوێش گورزی سەخت لە سوپای تورک درا، کاتژمێڕ ١١:٣٠ خولەکیش لە دژی بارەگای سەربازیی شکێر چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، هەروەها لە دژی گردی گومبەتی سەربە شەمزینانیش لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانماندا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هەروەها هەواڵی روودانی شەڕ لە عوسمانییەی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند: ڕۆژی ٦ی ئازار کاتژمێڕ ١١:٣٠ خولەک، لە زۆزانێ فەنیی سەربە عوسمانییە هێڕشێک کرایە سەر گەریلاکانمان، گەریلاکانمان ئەو هێرشەیان تێکشکاند، بەڵام پاشان فرۆکە جەنگییەکان شوێنەکەیان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا گەریلایەکمان بە ناوی جگەر ئیسماعیل بە نازناوی شەرگۆ بۆتان شەهیدبوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin