Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٠ سەرباز و چەتەی سوپای تورک لە ماباتا کوژران

2018-03-14 15:51:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە گوندی بادینی سەربە ماباتا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەراندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا ١٠ سەرباز و چەتە کوژران.

 

ئەمڕۆ ٥٤-ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرینە، لە چەندین بەرەی کانتۆنی عەفرین لە نێوان شەرڤانان و داگیرکەراندا شەڕ ڕوودەدات و گورزی سەخت لە هێزەکانی سوپای تورک درا.

 

لە گوندەکانی شادر و خەزەویی سەربە شێراوا لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە شەڕی سەخت لە نێوان شەرڤانان و هێزەکانی سوپای تورک ڕوودەدات.

 

هەروەها لە گوندی ماراتی سەربە ناوەندی عەفرین هاوکات بە بۆردوومانی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە، شەڕی سەخت لە ئارادایە.

 

هاوکات لە گوندی کەفەر ڕۆمی سەربە شەرا شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە تانکێکی سوپای تورکیان تێکشکاند.

 

لەلایەکی دیکەوە، لە گوندی بادینی سەربە ماباتا لە ئەنجامی شەڕێکدا لە نێوان شەڕڤانان و هێزەکانی سوپای تورک و چەتەکانی، ١٠ سەرباز و چەتە کوژران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin