Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەریتانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیا هەڵپەسارد

2018-03-14 17:24:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، هەڵپەساردنی تەواوی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەل ڕوسیادا ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد، کە وڵاتەکەی بڕیاریداوە ٢٣ دیپلۆماتکاری ڕوسی دەربکات.

 

لەسەر هەوڵی کوشتنی سیخوڕێکی پێشووی ڕووسیی بەریتانیا و کچەکەی، پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ڕوسیا ئاڵۆزی زۆری تێکەوتووە و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند"بۆمان ڕوونبووەتەوە کە ڕوسیا خۆی دەستی لە ژەهرخراردکردنی سیخوڕەکە و کچەکەیدا هەیە".

 

تیریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاند: بەریتانیا بڕیاریدا هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ مۆسکۆدا هەڵپەسێرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: بەریتانیا بۆی ڕوونبووەتەوە ڕوسیا خۆی بەرپرسە لە ژەهراویکردنی سێرگی سکریبال و یۆلیای کچییەوە لە بەریتانیا، لە ڕێگەی غازی ژەهراوی تایبەت بە مێشک، ئەو ماددەیە کە لە هەوڵەکەدا بەکارهێنراوە لە ڕوسیا دروستکراوە.

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکراشیکرد، کە لەندەن بڕیاریداوە ٢٣ دیپلۆماتکاری ڕوسیا لە وڵاتەکەی دەربکات.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، سێرگی سکریپال سیخوڕێکی ڕوسیی بەریتانیا بووە، لەساڵی ٢٠٠٤ ڕوسیا بەتۆمەتی خیانەت دەستگیریکردووە و سزای زیندانیکردنی ٣٠ ساڵی بۆ دەکردووە، سێرگی لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڕێککەوتنێکی سیخوڕ بەرامبەر بە سیخوڕ ئازادکرا و خۆی و کچەکەی لە باشوری بەریتانیا نیشتەجێکران و ڕەگەزنامەی بەریتانیی پێبەخشرا.

 

لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، سکریپال لەگەڵ یولیای کچی بە گازێک ژەهراوی کران و ئێستا هەردووکیان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕیی پزیشکدان.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin