Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمساڵ کەیسی هیچ منداڵێکی ونبووی هەڵەبجە یەکلایی ناکرێتەوە

2018-03-14 18:16:03



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی

 

وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاریی یادی ٣٠ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کە لە مەراسیمی یادی ٣٠یەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، کەیسی هیچ منداڵێکی ونبوو و کەسوکاری شەهید یەکلایی ناکرێتەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە مۆنۆمێنتی یادگاریی هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرخێڵ غەفار، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئامادەکاریی یادی ٣٠ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە، دوایین ئامادەکاری و چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی یادەکەی خستەڕوو.

 

سەرخێڵ غەفار، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئامادەکاری یادی سی ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند: لە ژێر دروشمی "جینۆسایدی هەڵەبجە کۆتایی بە ستەمکاری هێنا"، یادی ٣٠ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی داخراوی یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە دەستپێدەکات و تیایدا وتاری لایەن پەیوەندیدارەکان و کەسوکاری شەهیدان دەخوێندرێتەوە و لە کاتژمێر ١١:٠٠ تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت.

 

 

سەرخێڵ، ڕایشیگەیاند: بۆ یادی ئەمساڵ بانگهێشتنامەمان بۆ زۆربەی کۆنسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە هەرێم ناردووە، چاوەڕێش دەکەین شاندی حکومەتی هەرێم بەشداری لە یادەکە بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی یاوەری بۆ بەشداریکردن لە یادەکە دێنە هەڵەبجە.

 

وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری یادەکە باسی لەوەشکرد: زیاتر لە شەست ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ بەڕێوەبردنی یادەکە و ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا چەندین چالاکیی هونەریی و ڕۆشنبیریی بەڕێوەدەچێت، بەڵام کەیسی هیچ منداڵێکی ونبوو و کەسوکاری شەهیدان یەکلاناکرێتەوە، تەنها بەرز ڕاگرتنی یادەکەیە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin