Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆردوومانی عەفرین شەهید و برینداری زۆری لێکەوتەوە.. بەوێنە

2018-03-14 18:59:57



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکەوە بۆ سەر ناوەندی عەفرین، ٤ هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و ١٢ی دیکەش و برینداربوون.

 

لە ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورک بە چەکی قورس و فڕۆکە جەنگیی، ناوەندی شاری عەفرین بەچڕیی تۆپباران و بۆردوومان دەکات.

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک، ٤ شەهید و ١٢ برینداری مەدەنیی لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک لە عەفرین بەردەوامە.

 

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin