Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە

2018-03-14 20:23:29



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قەسەدە ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٨١ سەرباز و چەتەی تورک لە عەفرین کوژراون و ٦ ئۆتۆمبێلی سەربازیی و بۆمبڕێژکراوی سوپای تورک تەقێندراونەتەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: سوپای تورك و چه‌ته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ناچاری ئاواره‌بوون بكه‌ن، به‌ چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، ناوەندی عەفرین بەچڕیی بۆردوومان و تۆپباران دەکەن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سوپای تورکی و چه‌ته‌كانی هاوڵیاندا به‌ره‌و گوندی قرگۆلێ-ی سەر بە ناوەندی عەفرین پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان شكستیان به‌و هه‌وڵه‌ هێنا و له‌ ناوچه‌كه‌ شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا، لەئەنجامدا ١٩ سەربازی تورک و کوژران و برینداربوون، له‌ هه‌مان كاتدا ناوچه‌كه‌ به‌ چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆردوومان كرا.

 

قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: له‌ دوێنێوه،‌ له‌ گونده‌كانی دۆمیشا، شكه‌تكا، ماسه‌ركێ-ی سەر بە شارۆچکەی شییە، له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای تورک و چه‌ته‌كانیدا شه‌ڕ به‌رده‌وامه، لەو شەڕانەدا ٦٢ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازییشیان لەلایەن شەڕڤانانمانەوە تێکشکێندراون، هاوکات سوپای تورک به‌ چه‌كی قورس و فڕۆكەی جەنگیی‌ ناوچه‌كە به‌ ئامانج ده‌گرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە-دا هاتووە: له‌ گوندەکانی مه‌یدانا و باسلێ-ی سەر بە شەرا، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای تورک و چەتەکانی لەئارادایە، شه‌ڕڤانانمان‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان كرده‌ ئامانج، كه‌ چه‌ته‌كان بۆ هێرشكردنه ‌سه‌ر سەنگەرەکانی هێزه‌كانی ئێمه‌ ئاماده‌یان كردبوو، له‌ ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله ‌بۆمبڕێژكراوه‌كه‌‌ له‌نێو چه‌ته‌كان تێكشكێندرا و ژمارەیەکی زۆر چه‌ته‌ كوژران، هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانمان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی تورک و ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ر.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: دوێنێ كاتێك هاوڵاتیانی گوندی به‌دینا-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتا ده‌یانه‌ویست بگه‌ڕێنه‌وه‌ گوندەکەیان، له‌ لایه‌ن سوپای تورک و چه‌ته‌كانییەوە كرانه‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵكوژییه‌ك ڕوویدا و ٩ هاوڵاتی مەدەنیی شه‌هیدبوون.

 

قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: له‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆوە‌، له‌ گوندەکانی شادیا و خه‌زاو-ی سەر بە شێراوا، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای تورکی له‌ ئارادایه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێرشه‌كان به‌ فڕۆكه و چه‌كی قورس له‌سه‌ر گوندی مه‌سراسێ-ی سەر بە ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin