Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە یادی شەهیدانی هەڵەبجەدا پێنج هەزار نەمام دەچێندرێن

2018-03-15 11:49:22



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

لە یادی پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجەدا، پێنج هەزار نەمام چێندران.

 

به‌بۆنه‌ى یادى سى ساڵه‌ى تاوانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و بۆ یادى پێنج هه‌زار شه‌هیدى ئه‌و تاوانه‌، پێنج هه‌زار نه‌مام له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدانى عه‌نه‌ب له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ڕێچى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ نێژران.

 

ئه‌مڕۆ، ڕێکخراوى ڕیچى نێوده‌وڵه‌تیى به‌هاوکارى ڕێکخراوى (GIZ)ى ئه‌ڵمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵى هه‌ڵه‌بجه‌، پێنج هه‌زار نه‌مامی بۆ ڕۆحى پێنج هه‌زار شه‌هیدى تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە، هه‌زار نه‌مامى سنه‌وبه‌ر-ی لە له‌سه‌ر گۆڕستانى شه‌هیدانى عه‌نه‌ب چاند.

 

ئامانج لە چاندنی نەمام لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، کە چاندنی ئەو نەمامانە، له‌سه‌ر ڕووبه‌رى نزیکه‌ى 25 دۆنم زه‌ویە، زیادکردنی سەوزایی و گرنگیدانە بە ژینگەی هەڵەبجە، کە بەهۆی کیمیابارانەوە پیسبووبوو.

 

بڕیارە، پاش ته‌واو بونى هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چاندنەکە،‌ بەرێوبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە له‌ڕێگه‌ى دابینکردنى ده‌ستى کار چاودێریى پرۆژەکە بکات بۆ خزمه‌تکردن و ئاودان و ڕێگه‌ گرتن له‌ وشکبوونى نه‌مامه‌کان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin