Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنفرانسی نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان بە پەسەندکردنی چارەسەرییەکان کۆتاییهات

2018-03-17 16:39:39



ڕۆژنیوز ـ ڕانیە

 

کۆنفرانسی ´نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان، بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی` لە شارۆچکەی ڕانیە، بە پەسەندکردنی پرۆژە پێشنیاری چارەسەریی بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی توندوتیژییەکانی سەر ژنان کۆتاییهات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە پەسەندکردنی پرۆژە پێشنیاری چارەسەریی بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی توندوتیژییەکانی سەر ژنان، کۆنفرانسی ´نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان، بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی` لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆتاییهات.

 

پرۆژە چارەسەرییەکان بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی توندوتیژییەکانی سەر ژنان، پێکهاتووە لە ١١ خاڵ و تیایدا چەندین چارەسەریی بۆ نەهێشتنی توندوتیژییەکان خراوەتەڕوو.

 

بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە هۆڵی بتوێن لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، کۆنفرانسێکی بەناونیشانی ´نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان، بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی`، لەسەر زیادبوونی توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە دەڤەڕی ڕاپەڕین ڕێکخست.

 

لە کۆنفرانسەکەدا، زیاتر لە ١٠٠ چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی بواری ژنان ئامادەبوون، تیایدا گفتوگۆ لەسەر هۆکار و چارەسەرییەکانی زیادبوونی توندوتیژییەکانی سەر ژنان کرا.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin