Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی گەنجی تێکۆشەر بانگەوازییەکیان ئاراستەی ژنان و گەنجان کرد

2018-03-17 18:01:04



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

ژنانی گەنجی تێکۆشەر بانگەوازیی لە ژنان و گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات، کە بەهەر شێوازێک کە دەتوانن، پشتگیریی لە بەرخۆدانی عەفرین بکەن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر، لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی، بانگەوازییەکیان بۆ ڕایگشتیی و بەتایبەت ژنان و گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستان بڵاوکردوە.

 

سۆما جەلیل، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەیاننامەی ڕێکخراوەکەیانی خوێندەوە، کە تێیدا هاتووە: بە بەرچاوی هەموو دەوڵەتانی جیهان، تورکیا بە وەحشیترین شێواز کۆمەڵکوژیی لە عەفرین ئەنجامدەدات، بەڵام نە کەس گوێی لێیە و نە کەس دەیبینێت، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە چاویان بە دەستکەوتی کوردان هەڵنایەت.

 

 

ئەوەش هاتووە: لە بەرخۆدانی عەفرین دەبینین، کچان و کوڕانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە یەک سەنگەردا دژی داگیرکەران و سیستمی سەرمایەداری شەڕ دەکەن.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ژنانی گەنجی تێکۆشەردا، بانگەوازی بۆ هەموو ژنان و گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستان کراوە، کە بەهەر جۆرێک دەتوانن، پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین دەرببڕن و بایکۆتی هەمو کاڵا و کەلوپەل و دراما تورکییەکان بکەن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin