Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەدان هاوڵاتی دیکە لە عەفرین کۆمەڵکوژکران

2018-03-18 14:36:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک بە شێوەیەکی دڕندانە لە عەفرین کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات، لە هێرشێکی ئاسمانی دا بۆ سەر جندرێس سەدان هاوڵاتی شەهیدبوون.

 

هێرشە دڕندانەکانی سوپای تورک لە ٥٨-ەمین ڕۆژیدا گەیشتە ناوەندی عەفرین، لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانکردنی هاوڵاتیاندا سەدان هاوڵاتی کۆمەڵکوژکران.

 

بەگوێڕەی ئەو زانیاریانە لە عەفرینەوە بە دەست گەیشتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دوێنێ کاروانێکی هاوڵاتیانیان کردە ئامانج کە بەرەو جندرێس بەڕێوەبوون، لە ئەنجامدا سەدان هاوڵاتی شەهیدبوون.

 

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر ناوەندی عەفرین ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گیانیان لە دەستداوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت و تەلەفۆن هەواڵێک لە عەفرینەوە بە دەست ناگات.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پاش هێرشەکانی ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی لە ئەنجامی هێڕشدا شەهیدبوون ٥٠٠ کەسی تێپەڕکرد.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin