Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەڵادزێ بۆ عەفرین لە شەقام بوو

2018-03-18 17:56:44



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارۆچکەی قەڵادزێ، بۆ پشتگیریکردن لە عەفرین لەشەقام بوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم باخی پیرەمێردی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریی عەفرین بەڕێوەچوو.

 

لە گردبوونەوەکەدا، سابیر عەبدوڵا ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنیی قسەیکرد و وتی: دەوڵەتی فاشیستی تورک بەدڕندانەترین شێوە پەلاماری گەلی کورد لە عەفرین دەدات و کۆمەڵکوژی پێکدەهێنت، بەڵام هەموو وڵاتە زلهێزەکان و بەناو دیموکراتخواز و ئەوانەی بانگەشەی دیموکراسیی دەکەن، لەئاست ئەم پەلامارانە چاویان داخستووە.

 

 

ناوبراو بەپێویستیشی زانی، کە کەلی کورد لەوە تێبگات، کە هیچ هێز و وڵاتێکی لەپشت نییە و بەتەنهایە، بۆیە پێویستە گەلی کورد یەکگرتوو و یەک دەنگبن و پشت بەئیرادە خۆمان ببسەتین.

 

هەر لە گردبوونەوەکەدا، دروشمی "بەگیان بەخوێن لەگەڵتین ئەی عەفرین"، "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "قاتیل ئەردۆغان" وترانەوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin