ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
گەریلاکانی هەپەگە لە بایەزیدی سەربە ئاگری، لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران و دووانیش برینداربوون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە سەر ماڵپەریی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە بایەزید بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا کە لە پارێزگای سەرحەد بەرێوەدەچێت، گەریلاکانمان دوێنێ لە شارۆچکەی بایەزیدی سەر بە ئاگری لە دژی بارەگایەکی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
هەروەها، هاتووە: هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانمان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە دوو جاری دیکە چالاکییان لە دژی یەکینەکانی دوژمن ئەنجامدا، لەوێشدا دوو سەرباز کوژران و سەربازێکیش برینداربوو.
ب.ل