Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی باڵەكایەتی شوێنە گشتییەكانیان پاككردەوە

2018-03-18 20:26:45



ڕۆژنیوز - زۆسك باڵەك

 

ژمارەیەك  گەنجی خۆبەخشی دەڤەری باڵەكایەتی، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکانیان لە شارۆچکەی چۆمان ئەنجامدا، ئەو گەنجانە دەڵێن: بڕیارمانداوە هەر هەفتەی شوێنێك پاكبكەینەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش لە شارۆچکەی چۆمان-ی سەر بە شاری هەولێر، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکانیان ئەنجامدا.

 

 

لە هەڵمەتەکەدا، ئەو گەنجانە هەردوو ناوچەی گردتاڵان و جناس-ی نزیک سەنتەری شارۆچکەی چۆمان پاککردەوە، کە دوو شوێنی گەشتیاریی ناوچەکەن.

 

چاوەڕۆ عەبدڵا، یەكێك لەو گەنجانە بۆ ڕۆژنیوزی وتی: لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتیی لەبەرامبەر پیسبوونی شوێنە گشتییەكان و سروشتی دەڤەرەكەمان، وەک ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش هەڵمەتێکمان ئەنجامدا.

 

 

وتیشی: بەشێكی زۆری ئەو زبڵ و خاشاكی چۆمان، لەكاتی فرێدانی بڵاوبووەتەوە و سیمایەكی ناشیرینی بە سورشتی ناوچەكە بەخشیبوو، بۆیە ئێمە بە ئەركی خۆمانمان زانی پاكی بكەینەوە.

 

چاوەڕۆ عەبدڵا، ئەوەشی وت: لەگەڵ ئەو كۆمەڵە گەنجەدا بڕیارمانداوە هەر هەفتەی شوێنێكی گشتیی پاكبكەینەوە، بۆ ئەوەی سروشتی جوانی كوردستان پاكبێت و ببێتە هاندانێكیش بۆ خەڵك تا ژینگەی خۆیان خۆشبوێت و پیسی نەكەن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin