Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەوروپا بەردەوامە لە پشتگیرییەکانی بۆ عەفرین.. بەوێنە

2018-03-20 08:13:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم بەردەوامە.

 

شەوی ڕابردوو لە وڵاتانی فەرەنسا، نەرویج، سویسرا، دانیمارک، ئەڵمانیا و یۆنان، هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان ڕژانە سەر شەقامەکان و داگیرکاریی حکومەتی تورکیان لە عەفرین شەرمەزار کرد.

 

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، هاوڵاتیانی کورد بە پێشەنگایەتیی پلاتفۆرمی پشتگیریکردنی عەفرین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا ڕایگشتیی فەرەنسا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورک هۆشیار بکەنەوە، خۆپیشاندەران ئاڵای یەپەگە و یەپەژەیان بە دەستەوە گرت و دروشمی ئەردۆغانی بکوژیان وتەوە.

 

لە شاری ستۆردی نەرویج، بە هەمان مەبەست خۆپیشاندانێکی دیکە ئەنجامدرا، هاوڵاتیانی کور بڵاوکراوەیان لە بارەی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین بە سەر هاوڵاتیانی نەرویجدا دابەشکرد.

 

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە بەردەم باڵیۆزخانەی حکومەتی ڕوسیا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و هاوکارییەکانی ڕوسیا بۆ داگیرکردنی عەفرین شەرمەزارکرا.

 

لە شاری لۆزانی سویسرا خوێندکارانی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان و تاوانەکانی حکومەتی تورک لە دژی گەلی کوردیان شەرمەزارکرد.

 

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکیش، هاوڵاتیانی کورد لە بەردەم ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێف گردبوونەوە و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیان لە ئاستی کۆمەڵکوژکردنی عەفرین شەرمەزاکرد.

 

هەرەها ماینهام و درێسدنی ئەڵمانیا، کوردان لە شەقامەکاندا بوون و بەردووشمی "تیرۆرست ئەردۆغان - بکوژ ئەردۆغان" کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin