Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە نەورۆزی سەرکەوتنی عەفرین

2018-03-20 09:30:47



ڕۆژنیوز- هاوکار مستەفا

 

هاوڵاتیان داوادەکەن لایەنە سیاسییەکان نەورۆز بکەنە جەژنی یەکڕیزیی دژ بە داگیرکەران و دڵنیاشن دەبێتە نەورۆزی سەرکەوتنی عەفرین.

 

هاوڵاتیانی هەڵەبجە و شارەزوور لەبارەی بەشدارییکردنیان لە جەژنی نەورۆز بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 

ئاشنا عیزەدین، هاوڵاتییەکی هەڵەبجەیە و وتی: نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازە لە نەورۆزەکانی تر، چونکە گەلەکەمان لە عەفرین بەردەوامە لە بەرخۆدان و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان.

 

 

ئاشنا عیزەدین، بە گرنگیی زانی، کە هێز و لایەنە سیاسییەکان نەورۆز  بکەنە جەژنی یەکڕیزیی و یەکدەنگیی دژ بە داگیرکەران و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەوە زیاتر درێژە بە داگیرکارییەکانی بدەن.

 

مەسعەب عەبدوڵا، هاوڵاتییەکی شارۆچکەی سەیدسادقە و بەگەرموگوڕییەوە بەشداریی نەورۆز دەکات و وتی: هەرگیز بە گێڕانی ماتەم یاخود بەشدارینەکردنمان لە جەژنی نەورۆز،دا دڵی دوژمنان خۆش ناکەین.

 

 

ئەو هاوڵاتییەی شارۆچکەی شارەزوور، وتیشی: ئێمە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی سەرکەوتنی عەفرین و سەرکەوتنەکانی یەپەگە و یەپەژە دژ بە داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin