Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕۆژهەڵاتەوە پشتگیریی عەفرین کرا

2018-03-20 09:39:19



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارەکانی مەریوانی سەربە پارێزگای سنە و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو گردبوونەوە بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی عەفرین ئەنجامدرا.

 

دوێنێ پاش بانگەوازی بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی عەفرین، لە کرماشان و مەریوان دوو گردبوونەوە ئەنجامدرا، لە شارەکانی دیکە بەهۆی ئاستەنگیی هێزە ئەمنییەکانەوە خۆپیشاندان نەکرا.

 

لە پارکی نەوبەهاری شاری کرماشان، ژمارەیەک گەنجی وڵاتپارێز گردبوونەوە و بە وتنەوەی بژی بەرخۆدانی عەفرین و کوردستان گۆڕستانی فاشیستانە، هێرشی سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

ئەو گەنجانە هەروەها سرود و گۆرانی شۆڕشگێڕانەیان وتەوە و لە خۆپیشاندانەکەدا بە وێناکردنی ئەردۆغان بە زوحاک ڕووخاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان شەرمەزارکرد.

 

خۆپیشاندەران ژمارەیەک پانکاردیان بە دەستەوە گرتبوو، کە لە سەریان نووسرابوو: مەرگ بۆ ئەردۆغان، دوێنێ ئەرمەنەکان و ئەمڕۆ کوردەکان و بژی عەفرین.

 

هەروەها لە گوندی گوێزەکوێرەی مەریوان خۆپیشاندانێک بە بەشاربوونی خەڵکی گوندەکە بەڕێوەچوو، تێیدا پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین کرا.

 

لەو گردبوونەوەیەدا منداڵان سرودیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین وتەوەو دروشمیان دژی داگیرکاریی وتەوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin