Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەبەرامبەر دووژمن بانگەوازیی بۆ یەکگرتنی گەلی کورد دەکرێت

2018-03-20 09:35:36



ڕۆژنیوز – بڕیار محەمەد

 

هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەڵێن، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست عەفرین بێدەنگە، تورکیا ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر باشوریش، بۆیە پێویستە گەلی کورد یەک بگرێت و دژی دووژمن بووەستێتەوە.

 

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە لە عەفرین کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکات، جیهانیش بیدەنگە.

 

ئەحمەد کاوانی، پارێزەر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، ئاماژەی بە بانگەشەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بە مافی مرۆڤ و وتی: لە سەدی 21داین و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، کەچی بەبەرچاوی خۆیانەوە مافی مرۆڤ لە عەفرین پێشل دەکرێت و تورکیا  کۆمەڵکوژیی  ئەنجامدەدات، ئەوانیش بێ دەنگیان هەڵبژاردووە .

 

 

هەڤڕاست شوان، ئەندامی دەستەی پشتیوانی لە عەفرین وتی: دوای هێرشەکانی وڵاتی تورکیا بۆسەر عەفرین لە ئێستادا مەترسیی دووەمی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستانە، بۆیە دەبێت گەلی کورد هۆشیارببێتەوە تورکیا بە تەنها مەترسیی نییە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بەڵکو مەترسییە بۆسەر گەلی گورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.

 

 

هەروەها، هادی عومەر، باوکی شەهید باشور سۆران، کە لە بەرخۆدانی سەردەمی عەفریندا شەهیدبوو، لە ڕێگای ڕۆژنیوزەوە پەیامێکی ئاراستەی تەواوی کورد کرد و وتی:"داوا لە گەلی کورد دەکەم بە گەورە و بچوکەوە چەک هەڵبگرن و دژی هەرسێ ڕژێمی تورک و فاس عەرەب بوەستنەوە،  چونکە هەرسێ ڕژێمەکە دژی گەلی کوردن و چاویان پێماندا هەڵنایەت".

 

 

باوکی شەهید باشور، جەختیکردەوە، کە پێویستە گەلی کورد لە ئاست هێرش و پەلامارەکانی دوژمن یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin