Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنان چادریان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین هەڵدا

2018-03-20 12:00:29



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شارۆچکەی ڕانیە، چادرێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ عەفرین هەڵدا.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لەناو بازاڕی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، چادرێکیان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ گەلی عەفرین هەڵدا.

 

شازە محەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بە ڕۆژنیوزی وت: وەک ڕێکخراوی ڕژاک، لەناو بازاڕی شارۆچکەی ڕانیە، هەستاین بە هەڵدانی چادری کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین.

 

 

شازە بانگی لە دانیشتووانی شارۆچکەی ڕانیە و ئیدارەی ڕاپەڕین بەگشتیی کرد، کە بە هەر شێوازێک دەتوانن هاوکاریی عەفرین بکەن، وتیشی: پێویستە هەموو پارچەکان هاوکاری و پشتیوانی یەکتری بکەن.

 

لە کاتی هەڵدانی چادری هاوکاری بۆ عەفرین، هاوڵاتیان پۆڵ پۆل بەرەو چادرەکە دەچوون و هاوکاری خۆشیان پێشکەشی سندوقی هاکاری بۆ عەفرین دەکرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin