Smiley face
Smiley face
Smiley face

بە ڤیدیۆ.. تاوانە جەنگییەکانی سوپای تورک لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین

2018-03-20 12:55:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی یەکەوە، بە هەموو هێزی وێرانکەرییەوە هێرشی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەستپێکرد، لەو هێرشەشدا هەموو جۆرە یاسایەکی پێشێل کرد.

 

ئاژانسی هەواڵی هاوار، ژمارەیەک ڤیدیۆی بڵاوکردەوە، کە تێیاندا سوپای تورک شوێنەوارە مێژووییەکان، ماڵی هاوڵاتیان، نەخۆشخانە، گۆڕستان، مزگەوت و پاڵاوگەی ئاو دەکاتە ئامانج و وێڕانیان دەکات.

 

لەگەڵ ئەوانەشدا سوپای تورک لە ڕۆژی هێڕشیان بۆ سەر ناوەندی عەفرین، وەک یەکەم کردەوە پەیکەری کاوەی ئاسنگەرییان ڕووخاند، کە سیموبۆلێکی ئەو شارە بوو.

 

سوپای تورک لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەیەوە هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج، لە ماوەی شەست ڕۆژ هێرشی بێ سەروبەری دا زیاتر لە ٥٠٠ هاولاتی مەدەنی شەهیدبوون و ١٠٣٠ کەسی مەدنیش برینداربوون.

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

جندرێس کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی باشوری عەفرین، ئەو شارە بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بە تەواوی ڕووخێندرا، ئەم ڤیدیۆیە پاش هێرشی سوپای تورک بۆ سەر جندرێس گیراوە:

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

سوپای تورک شوێنەوارە مێژووییەکانی کردە ئامانج، پەرستگەی عەشتار، دوو دەری نیئاندرتاڵەکان، عەین دەرە و جندرێس و نەبی حوڕی هەموو ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی عەفرین بوون کە بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورک ڕووخان.

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

لەلایەکی دیکەوە بەو هەموو بانگەشەیە ئیسلام و خوێندنی سوورەتی فەتح و بانگەشەی ئەردۆغان بۆ ئەوەی، کە سوپای تورک گەورەترین سوپای ئیسلامە، هێرشیان کردە سەر مزگەوتەکان و وێرانیان کردن.

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

لەلایەکی دیکەوە نەخۆشخانەی ئاڤرینی عەفرینی کردە ئامانج، کە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە ناویدا چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرا:

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

ئەردۆغان ڕەحمی بە گۆڕستانەکانیش نەکرد و ئەوانیشی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیانی زۆر بەر گۆڕستانەکان کەوت:

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

هەروەها پاڵاوگەکانی ئاویان بۆردوومان کرد و ئاویان بە سەر خەڵکدا بڕی:

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin