ڕۆژنیوز - سه‌نگه‌سه‌ر
به‌شێک له دوکانه‌کانی شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر، ئاڵاکانی په‌که‌که، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، هه‌رێمی کوردستان و وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری په‌که‌که‌یان داناوه و فرۆشێکی به‌رچاویشیان هه‌یه.
بڕیاره سبه‌ینێ ۲۱‌ی ئادار، ئاهه‌نگی پیرۆزکردنی نه‌ورۆز له بناری قه‌ندیل به‌ڕێوه‌بچێت، به‌شێکی زۆری هاوڵاتیانی ناوچه جیاجیاکانی باشوری کوردستانیش، بۆ گه‌یشتن به بناری قه‌ندیل، به شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر-ی سه‌ر به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕیندا تێپه‌ڕده‌بن.
به‌شێک له دوکانه‌کانی شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر، ئاڵای په‌که‌که، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، گۆڕان، هه‌رێمی کوردستان و وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری په‌که‌که‌یان له به‌رده‌می دوکانه‌کانیاندا داناوه و ده‌یفرۆشنه‌وه.
به وته‌ی به‌شێک له دوکانداره‌کان، زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌شتیار و هاوڵاتیانه‌ی که ده‌چنه شاره‌دێکه و ڕوو له بناری قه‌ندیل ده‌که‌ن، له‌و ئاڵایانه ده‌کڕن.
ک.ک