Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌لار، به‌ کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز به‌رخۆدانی عه‌فرین پیرۆزکرا

2018-03-20 19:00:10



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


له‌ شارۆچکه‌ی که‌لار، به‌ دروشمی "به‌ به‌رخودانی عه‌فرین، نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌ین" له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک گه‌نجه‌وه‌، ئاگری نه‌ورۆز کرایه‌وه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌به‌رده‌م پارکی له‌یلا قاسم، له‌ شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ک گه‌نجی دانیشتوی شارۆچکه‌ی که‌لار و ده‌وروبه‌ری مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆزیان کرده‌وه‌.


شاهۆ عه‌بدوڵا، یه‌کێک له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی چالاکییه‌که‌ بۆ ڕۆژنیوز وتی: بۆ پیرۆزکردنی به‌رخۆدانی عه‌فرین و ڕیسواکردنی دوژمنانی گه‌لی کورد و کوێربوونی چاوی ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان و زیندوهێشتنه‌وه‌ی  ئاگری نه‌ورۆز به‌ ڕه‌مزی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، چالاکییه‌کمان ئه‌نجامدا و تێیدا مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆزمان کرده‌وه‌.


وتیشی: بۆ شه‌مه‌زارکردنی هێرشکردنه‌ سه‌ر عه‌فرین، له‌ چالاکییه‌که‌دا ئاڵای تورکیا و ڕوسیا و به‌ریتانیامان ئاگر تێبه‌ردا، هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌ردۆغان و عه‌لی قه‌ره‌داخی-مان سوتاند.


باسی له‌وه‌شکرد: گرنگترین ئامانجمان له‌م چالاکییه‌ ئه‌وه‌ بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵیان سیمای جوانی عه‌فرین تێک بده‌ن و په‌یکه‌ری کاوه‌ی ئاسنگه‌ر بشکێنن، ئه‌وا ئێمه‌ عه‌فرین به‌ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان بونیاد ده‌نێینه‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌ خه‌باتکردن ده‌یان کاوه‌ی ئاسنگه‌ری تر دروست ده‌کاته‌وه‌.

 


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin