Smiley face
Smiley face
Smiley face

زه‌رده‌شتییه‌کان: له‌ عه‌فرینه‌وه‌ وانه‌ی به‌رخۆدان فێربووین

2018-03-20 19:34:11



ڕۆژنیوز - سلێمانی


له‌سه‌ر شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی، زه‌رده‌شییه‌کان ئاگری نه‌ورۆزیان کرده‌وه‌، تێیدا سڵاویان له‌ عه‌فرین کرد و ڕایانگه‌یاند، له‌ عه‌فرینه‌وه‌ فێری به‌رخۆدان بووین.


کاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، زه‌رده‌شتییه‌کان، ئاگری نه‌ورۆز-یان، له‌سه‌ر شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی کرده‌وه‌ و پیرۆزبایی ھاتنی ساڵی نوێی کوردییان له‌ گه‌لی کورد کرد.


زه‌رده‌شتییه‌کان، به‌ کردنه‌وه‌ی ئاگر و ڕێپێوانێکی به‌ مه‌شخه‌ڵ پیرۆزبایی نه‌ورۆزیان کرد.


مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ڕێکخراوی یه‌سنا، به‌یاننامه‌ی زه‌رده‌شتییه‌کانی خوێنده‌وه‌، که‌ تێیدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ھێرشی تورکیایان بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین شه‌رمه‌زار کرد، ھاوکات ڕایانگه‌یاند، که‌ له‌ ھێرشکردنه‌ سه‌ر عه‌فرین ته‌نھا تورکیا تاوانبار نییه‌، به‌ڵکو ئه‌مریکا و ڕوسیا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ھێزی ناتۆ تاوانبارن.

 


ئه‌سره‌وان قادرۆک، که‌ وه‌ک نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌کان سه‌ردانی عه‌فرینی کردبوو، باسی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عه‌فرین کرد و سڵاوی عه‌فرینی گه‌یانده‌ زه‌رده‌شتییه‌کان.

 


ئه‌سره‌وان قادرۆک وتی: ئێمه‌ له‌ عه‌فرین وانه‌ی ئیراده‌ و به‌رخۆدان فێر بووین، ھه‌روه‌ھا داوای ھاوکاریکردنی عه‌فرینی کرد له‌ بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin