Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەوێنە.. ئەمشەوی قەندیل لە پێشوازیی نەورۆزدا

2018-03-20 20:07:27



ڕۆژنیوز – قەندیل

 

بە بەشداریی سەدان هاوڵاتی لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان، ئاگری نەورۆز لە بناری قەندیل کرایەوە و سڵاو لە بەرخۆدانی عەفرین کرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بناری قەندیل، ئاگری نەورۆز کرایەوە و بە هەڵپەڕێکێ و وتنەوەی دروشم نەورۆز پیرۆزکرا.

 

سەدان هاوڵاتی ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکرن لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز لە بناری قەندیل کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت، بەشدارییان کرد لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز.

 

 

بەشداربووان بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی عەفرین"، "ئەردۆغان باش بزانە، عەفرین هێڵی سورمانە" و " بێ سەرۆک ژیان نابێت"، وێڕای دەربڕێنی خۆشحاڵییان بۆ نەورۆز، هاوکات پشتیوانیشیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین دووپاتکردەوە.

 

تا درەنگانێکی ئێوارە، هاوڵاتیان بە هەڵپەڕێکێ و تەقاندنی یاری ئاگرین، خۆشحاڵی خۆیان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی دەربڕی.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێش بەبەشداریی هەزاران کەس و بە دروشمی "بەرخۆدانی عەفرین.. نەورۆزی گەلانە، ئاهەنگێکی جەماوەریی بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز بەڕێوەبچێت.

 

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin