Smiley face
Smiley face
Smiley face

باڵه‌کایه‌تى به‌ ئاگرى نه‌ورۆز ناوى عه‌فرینى نوسى.. به‌ وێنه‌

2018-03-20 20:28:11



ڕۆژنیوز - زۆسک باڵه‌ک


به‌ به‌شدارى چین و توێژه‌کانى باڵه‌کایه‌تى، له‌سه‌ر گردى به‌رى سه‌کرانى شارۆچکه‌ى چۆمانى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر، ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵکرا و له‌ به‌رزایه‌کانیش  وه‌ک هاوسۆزیه‌ک، به‌ ئاگرێکى ٢١ مه‌ترى ناوى عه‌فرین نوسرا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ باڵه‌کایه‌تى به‌ ئاگر ناوى عه‌فرین نوسرا و نه‌ورۆز پیرۆزکرا، که‌ تێیدا گه‌نجان و هاوڵاتیان به‌شدار بووبوون.


عومه‌ر محه‌مه‌د یه‌کێک له‌ به‌شداربووانى چالاکیه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت: ئێمه‌ وه‌کو باڵه‌کایه‌تى، وه‌ک هاوسۆزیه‌ک بۆ قوربانیانى زوڵملێکراوى عه‌فرین و وه‌ک پشتیوانیه‌کیش بۆ ئه‌و خۆرأِگرى و به‌رگریه‌یی شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا، ئاگرى نه‌ورۆزمان به‌ ناوى عه‌فرین له‌ به‌رزایه‌کى گه‌وره‌ى چۆمان کرده‌وه‌.

 


وتیشى: ئێمه‌ له‌ کاتێکدا نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌ین که‌ عه‌فرین و ته‌واوى گه‌لى کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان توشى پیلانگێڕیه‌ک بوونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ یه‌کێـتییه‌کى نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کان هه‌بێـت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه‌دا.


ئه‌وه‌شى وت: ئاگرى نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ له‌ باڵه‌کایه‌تى له‌لایه‌ن دوو منداڵى باڵه‌کایه‌تى کرایه‌وه‌، وه‌ک هێمایه‌ک بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی سه‌ر منداڵانى عه‌فرین و گه‌لى عه‌فرین.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin