Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ خورماتوو ئاگری نه‌ورۆز کرایه‌وه‌

2018-03-20 20:39:07



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


له‌ شارۆچکه‌ی خورماتوو، به‌ دروشمی "ئه‌گه‌ر له‌ عه‌فرین په‌یکه‌ری کاوه‌ی ئاسنگه‌ر بشکێنن، له‌ خورماتوو هارون شه‌هید بکه‌ن، به‌ڵام ئاگری نه‌ورۆز ده‌که‌ینه‌وه‌" نه‌ورۆز پیرۆزکرا.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ شارۆچکه‌ی خورماتووی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ژماره‌یه‌ک گه‌نجی گه‌ڕاوه‌ی شارۆچکه‌که‌، ئاگری نه‌ورۆزیان کرده‌وه‌.


هێمن به‌رزان، یه‌کێک له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی کردنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی ئاگرى نه‌ورۆز، به‌ ڕۆژنیوزی وت: له‌ یاریگای یانه‌ی هاۆکاری به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌نج و هاوڵاتیانی گه‌ڕاوه‌ی شارۆچکه‌که‌، به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی کوردییه‌وه‌، ئاگری نه‌ورۆزمان کرده‌وه‌.


وتیشی: به‌ دروشمی ئه‌گه‌ر له‌ عه‌فرین په‌یکه‌ری کاوه‌ی ئاسنگه‌ر بشکێنن، له‌ خورماتوو هارون شه‌هید بکه‌ن، به‌ڵام ئاگری نه‌ورۆزی ڕه‌مزی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ده‌که‌ینه‌وه‌ و پشتیوانی له‌ عه‌فرین ده‌که‌ین، نه‌ورۆزمان پیرۆز کرد.


باسی له‌وه‌شکرد: له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، ڕێگیریی له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمى کوردستان کرا، به‌ڵام هه‌ر ئاگری نه‌ورۆزمان کرده‌وه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin