Smiley face
Smiley face
Smiley face

مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆزی خانه‌قین-یش بۆ پشتگیری عه‌فرین بوو

2018-03-20 22:00:00



ڕۆژنیوز ـ ئه‌میر خانه‌قینی


له‌ شارۆچکه‌ى خانه‌قین ئاگرى نه‌ورۆز کرایه‌وه‌ و پشتگیرى له‌ به‌رخۆدانى عه‌فرین کرا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ یادى نه‌ورۆز کرایه‌وه‌ و مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز بۆ پشتگیری عه‌فرین بوو.


رابیعه‌ عه‌باس هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستکارانى باشوری کوردستان به‌ ڕۆژنیوزی وت: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وه‌کو ته‌فگه‌ری ئازادیی له‌ خانه‌قین هه‌ستاین به‌ داگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز، هه‌روه‌ها داگیرساندنی مۆم بۆ عه‌فرینی خۆڕاگر و به‌رخۆدان، ده‌مانه‌وێت له‌ خانه‌قینه‌وه‌ پشتگیری له‌ عه‌فرین بکه‌ین.

 


وتیشی: دوژمن ده‌یه‌وێت کورد پارچه‌ پارچه‌ بکات، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ نه‌ورۆزدا پشتگیرى به‌رخۆدانى عه‌فرینمان دووباره‌ کرده‌وه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی خانه‌قین سۆران عه‌لی، به‌ ڕۆژنیوزی وت: له‌ژێر دروشمی ئاگری نه‌ورۆز پشتیوانییه‌ بۆ عه‌فرین، ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز سه‌ری ساڵی کوردى له‌ دوو شوێن مه‌شخه‌ڵی ئاگر داگیرسێنرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی خانه‌قینه‌وه‌.

 


ئه‌وه‌شى وت: خه‌ڵکی خانه‌قین به‌ جۆشوخرۆشه‌وه‌ به‌شداریان له‌ مه‌راسیمی داگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز کرد و هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ ببێته‌ مایه‌ی یه‌کڕیزی ماڵی کورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی خاکه‌ داگیرکراوه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ خه‌ڵکی کوردستان .


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin