Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕاگرتنى په‌خشى دراما تورکییه‌کان بە پاڵپشتیی به‌رخۆدانى عه‌فرین دەزانرێت

2018-03-22 09:07:32



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى


ژنه‌ ڕۆژنامه‌نوسێکى هه‌ڵه‌بجه‌یى ده‌ڵێت: بۆ پاڵپشتىکردنى گه‌له‌که‌مان له‌ عه‌فرین، پێویسته‌ ڕێگرى له‌ په‌خشى دراما تورکییه‌کان بکرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت: به‌ ڕاگرتنى په‌خشى دراما دۆبلاژکراوه‌ تورکییه‌کان، پاڵپشتى خۆمان بۆ به‌رخۆدانى گه‌لى عه‌فرین دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌.


چه‌ندین که‌ناڵى کوردى له‌ باشورى کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان سه‌رقاڵى دۆبلاژو و په‌خشکردنى دراما تورکییه‌کانن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگاى لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له ‌ئێستاى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین و ڕۆژئاواى کوردستان.


ڕه‌نگین سه‌لام ژنه‌ ڕۆژنامه‌نوسى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ڕۆژنیوزى وت:"دۆبلاژکردن و په‌خشکردنى دراما تورکییه‌کان له‌ هه‌ندێ که‌ناڵ کاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاى باشورى کوردستان داناوه‌ و بووه‌ته‌ هۆى تێکدانى شیرازه‌ى خێزانه‌کان و به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى جیابونه‌وه‌ى هاوسەرەکان".

 


ڕه‌نگین، وتیشى:"بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ و به‌تایبه‌تتر بۆ پاڵپشتى کردنى گه‌له‌که‌مان له‌ ڕۆژئاواى کوردستان و عه‌فرین، پێویسته‌ ڕێگرى له‌ په‌خشى ئه‌و دراما تورکیانه‌ بکرێت له‌ڕێگه‌ى فشار خستنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و ئه‌و که‌ناڵانه‌ى که‌ سه‌رقاڵى په‌خشى ئه‌و درامایانه‌ن".


په‌روێز نیازى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ بە ڕۆژنیوزی وت:"سه‌ره‌ڕاى کاریگه‌رییه‌ خراپه‌کانى په‌خشکردنى دراما دۆبلاژه‌ تورکییه‌کان له‌ که‌ناڵه‌کانى باشورى کوردستان، داوامان کردوه‌ له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌ى خۆمانه‌وه‌ که‌ سنورێک بۆ په‌خشکردنى ئه‌و درامایانه‌ بۆ ئه‌و که‌ناڵانه‌ دابنێت و چیتر له‌وه‌ زیاتر نه‌بنه‌هۆى تێکدانى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى خێزان و کۆمه‌ڵگاکه‌مان".

 


به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ وتیشی:"گه‌لى ئێمه‌ له‌ عه‌فرین ڕووبه‌ڕووى داگیرکارى و کۆمه‌ڵکوژى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک بوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش لێره‌وه‌ ده‌توانین به‌م هه‌نگاوه‌ى خۆمان پاڵپشتى خۆمان بۆ به‌رخۆدانى گه‌له‌که‌مان دووپات بکه‌ینه‌وه‌".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin