Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی که‌رکوک داوای بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکەن

2018-03-22 09:40:02



ڕۆژنیوز - که‌رکوک


ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی شاری که‌رکوک بۆ چارەسەری دۆخی ئێستای کورد بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی بە گرنگ دەزانن و داوا دەکەن فشار له‌سه‌ر حزبه‌کان دروست بکه‌ن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.


تا دێت له‌شکرکێشی سوپای داگیرکه‌ری تورک بۆ سه‌رگه‌لی کورد زیاد ده‌کات له‌ کوردستان، به‌مه‌ستی پته‌وکردنی نێو ماڵی کوردی و یه‌کده‌نگی گه‌لی کورد، داوا دەکرێت کۆنگرەیی نەتەوەیی ببەسترێت.


عه‌لی قه‌ڵای، ڕۆشنبیری شاری که‌رکوک، بە ڕۆژنیوزی وت: کوردستان به‌ دۆخێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت، ماوه‌ی دوو مانگه‌ له‌ عه‌فرین به‌رخۆدان ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به‌ هێزێکی شۆڤێنی، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مووان بچینه‌ سه‌نگه‌ری به‌رخودانه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی گه‌لی کورد، ئه‌رکی ئێستای ڕۆشنبیرانه‌ که‌ هه‌مووان کۆببنه‌وه‌ و فشارێکی جدی له‌سه‌ر حزب و لایه‌نه‌ سیاسه‌کان دروست بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان.

 


عەلی قەڵای پێوایە بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی نەهامەتییەکانی کورد چارەسەر دەکات و دەڵێت: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی بابه‌تێکی ئێجگار گرنگه‌، چونکە به‌ به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا دێت چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران له‌ هه‌ر خاڵێکدا بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بێت، ده‌بێت خاڵی هاوبه‌شی ڕۆشنبیران کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بێت، داواکارم ڕۆشنبیران به‌ ئه‌رکی مێژوویی خۆیان هه‌ستن، وه‌ ئه‌گه‌ر نا مێژوو ڕه‌حم به‌که‌س ناکات.


هەروەها عومه‌ر غه‌ریب، ڕۆژنامه‌نووس، بە ڕۆژنیوزی وت:"تاکه‌ هه‌نگاوی گرنگ که‌ ئێستا پێویسته‌ هه‌نگاوی بۆ بنیرێت به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌، من ده‌پرسم کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بۆ نابه‌سترێت، کێ ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌، له‌ ئێستادا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان باشترین و گونجاوترین هه‌نگاوه‌، وه‌ ده‌توانێت ببێته‌ وه‌ڵام بۆ هێرشه‌کانی سه‌ر گه‌لی کورد له‌ به‌شه‌کانی کوردستان".

 


وتیشی: "گه‌لی ئێمه‌ له‌ عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی بوەته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت وه‌کو ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی ڕۆژنامه‌نووس، به‌ ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمان هه‌ستین و فشار دروست بکه‌ین، که‌ ئیتر به‌سه‌ په‌ره‌ته‌وازه‌یی نێو ماڵی کوردی، ده‌بێت ڕۆشنبیر ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ نایه‌وێت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت، زیاتر فشاری بخاته‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ به‌ره‌ی گه‌له‌وه‌، ده‌بێت به‌ ڕۆڵی گرنگی خۆمان هه‌ستین، ناکرێت ئێمه‌ بێده‌نگ بین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin