Smiley face
Smiley face
Smiley face

چۆپی و دەشنێ: دەبێت هونەرمەندان دژی داگیرکارییەکان یەکگرتووبن

2018-03-22 09:40:54



ڕۆژنیوز ـ قەندیل

 

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ، چۆپی فەتاح و دەشنێ موراد، لە قەندیلەوە داوای یەکگرتوویی هونەرمەندان لەبەرامبەر داگیرکارییەکاندا دەکەن.

 

دوێنێ لە پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزدا لە بناری قەندیل، دوو هونەرمەنی ژن لە ڕێگەی ڕۆژنیوزەوە نەرۆز پیرۆز دەکەن و داوایەکگرتوویی هونەرمەندان دەکەن لە پرسە نەتەوەییەکاندا.

 

چۆپی فەتاح، وتی: ئێمە وەک هونەرمەندانی چوارپارچەی کوردستان نەورۆز پیرۆز دەکەین لە بەرخۆدانی عەفرین، هەرچەندە کورد لە هەموو کاتێکدا دوژمنی هەبووە، بەڵام ئێمە بە یەکگرتوویی خۆمان دەتوانین زاڵ بین بە سەر دوژمناندا، بۆیه هونەرمەندان دەتوانن لە هەموو کاتێکدا هەڵوێستیان هەبێت، بەتایبەت ئێستا کە لە کاتێکی هەستیارداین.

 

هەروەها دەشنێ موراد، وتی: ئەگەر ئێمە لە ئێستادا بۆ عەفرین، یەکگرتوو نەبین، ئەوا سبەی هەمان داگیرکاریی لە هەولێر و سلێمانی و سەرجەم شارەکانی تردا ڕوودەدات، بۆیە هونەرمەند و سیاسەتمەدارانیش ئەگەر هێندەی قەندیل یەکگرتووییمان پتەو بێت، کەس ناتوانێ شکستمان پێ بهێنێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin