Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ئەوروپا بە گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز پشتگیریی عەفرین کرا

2018-03-22 09:54:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، ئیتالیا و نەرویج بە گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز، پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرینیان کرد.

 

شەوی ڕابردوو هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە هەڵکردنی ئاگر و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە نەورۆزی بەرخۆدانیان لە عەفرین پیرزۆکرد.

 

لە شارەکانی مانهەیم، شتوتگارت، هانۆڤەر، وۆلفسبورگ، بوخوم و لایپزیگی ئەڵمانیا هەزاران هاوڵاتی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "ئەردۆغانی بکوژ" هەروەها هەڵکردنی ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و بە دەستەوە گرتنی وێنە و پۆستەری عەبدوڵا ئجالان، ڕێبەری پەکەکە، ئاگریان کردەوە و نەورۆزی بەرخۆدانیان لە عەفرین پیرۆزکرد.

 

لە شارەکانی فرەنز و پارمای ئیتالیا هاوڵاتیانی کورد بە وتنەوەی دروشمی "ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ"، "بژی نەورۆز" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" بەرخۆدانی نەورۆزیان بە مەرجی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و عەفرین ڕاگەیاند و نەورۆزیان پیرۆزکرد.

 

لە شاری ترۆندهەیمی نەرویجیش دەیان هاوڵاتی کورد بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ڕژانە سەر شەقام و پشتگیریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاند.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin