Smiley face
Smiley face
Smiley face

ته‌رمى دوو پێشمه‌رگه‌یەى تورکیا شه‌هیدی کردن به‌خاکسپێردران

2018-03-22 10:20:09



ڕۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم 


ته‌رمى دوو پێشمه‌رگه‌، که‌ به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆکه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه‌ شه‌هید بوون، له‌ وه‌رتێ سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى ڕواندز به‌خاسپێردران.


شه‌وی ڕابردوو له‌ سنورى شارۆچکه‌ی چۆمانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورک بۆردوومانی گونده‌کانی دۆڵی باڵه‌یان-یان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، که‌ دوانیان پێشمه‌رگه‌ن، به‌یانى ئه‌مڕۆش ته‌رمى هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌که‌ له‌ وه‌رتێ به‌خاکسپێردران.


هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌کە ناویان بێژه‌ن مسته‌فا و محه‌مه‌د ئیسماعیل-ە له‌ شاره‌دێی وه‌رتێی سه‌ر به‌ شاۆرچکه‌ی ڕواندز بەخاکسپێردران.


ئامانج وه‌رتێ که‌سوکارى هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت: ئه‌و چوار که‌سه‌ى شه‌هید بوون دوویان که‌سی نزیکی منن، ئه‌وان بۆ به‌سه‌ربردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز چوونه‌ته‌ دۆڵی باڵه‌ییان، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن  فڕۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیای فاشیست بۆردوومان کران و هه‌ر چواریان شه‌هیدکران.


ئه‌وه‌شى وت: ئێمه‌ وه‌ک که‌سوکاری ئه‌م دوو شه‌هیده‌ پێمانوایه‌ تورکیا له‌وه‌ ده‌رچووه‌ که‌ ته‌نیا دژی قه‌ندیل بێت، به‌ڵکو دژی هه‌موو کوردێکه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ده‌وڵه‌تى تورک دژی کورد وه‌ستاوه‌ته‌وه‌  و نایه‌وێت کورد له‌ هیچ شوێنێک بگاته‌ ماف و ئامانجه‌کانی خۆی.


باسى له‌وه‌ش کرد: "هه‌موومان ده‌زانین تورکیا به‌ چاوساغی پارتی ئه‌و دژایه‌تیه‌ ده‌کات و دێته‌ خاکی باشوری کوردستان، بۆیه‌ ئێمه‌ پارتی و ده‌وڵه‌تی تورک به‌ تاوانباری شه‌هیده‌کانمان ده‌زانین".


ده‌وڵه‌تى تورک له‌ ١٢ى ئه‌م مانگه‌وه‌ سنورى هه‌رێمى کوردستانى زیاتر به‌زاندوه‌ و نزیکه‌ى ٢٠ کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ ناوه‌وه‌ى باشورى کوردستان.

 


ک.ک

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin