Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی باشور: تورکیا دەیەوێت کارەساتی شەنگال دووبارە بکاتەوە

2018-03-22 10:51:10



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد


ژنانی باشور داوای دەرکردنی بنکە و بارەگای تورکیا دەکەن لە خاکی هەرێمی کوردستان، ئەوان ئەو بنکانە بە مەترسی دەزانن و دەڵێن، ئەوەی لە عەفرین و شەنگال و مەخمور ڕوویدا دەیەوێت دووبارەی بکاتەوە.


لە هەرێمی کوردستان دەیان بنکە و بارەگای سوپای تورک هەن و ئەمەش مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە و ڕۆژ بەڕۆژ بە دەیان کیلۆمەتر دێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، هەربۆیە بۆ دەرکردنی ئەو بارەگایانە هاوڵاتیان ناڕەزایەتییەکانیان دەردەبڕن و داوای دەرکردنیان دەکەن.


سارا ڕەزا، چالاکوان، بە ڕۆژنیوزی وت: پێویسته لە باشوردا کار بۆ ئەوە بکرێت بنکە و بارەگاکانی تورکیا دەربکرێن، هەڵوێستمان هەبێت بەرامبەریان، ئەوەی لە عەفریندا کردیان لە باشور دووبارەی دەکەنەوە، ئەوەی لە شەنگال و مەخمورا کرا کردیانە سەر عەفرین، دواتر دێتە سەر قەندیل و هەولێر و دواتر سلێمانی.

 


سارا وتیشی: داوا لە خەڵکی باشور دەکەم بایکۆتی شتومەکەکانی تورکیا بکەن و سەفەری تورکیا نەکرێت، داوا لە هەموو خەڵک دەکەین، بە تایبەتی ئەوانەی نزیکن لە بنکە و بارەگاکانی تورکیاوە، بچنە بەردەم بارەگاکانیان و ناچاریان بکەن کە دەست هەڵبگرن لە تۆپبارانکردن و کۆمەڵکوژکردنی عەفرین.


هەروەها ژیان سه‌عید، نوسه‌ر و شاعیر بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمه‌ وه‌کو کوردستانیه‌کان ده‌بێت هه‌ڵوێستمان هه‌بێت لە دژی بنکه‌ و باره‌گاکانی تورکیا، بوونی ئەو باره‌گایانە مه‌ترسین بۆ کوردستان.

 


وتیشی: دوور نیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین ڕوده‌دات له‌ شه‌نگالیش دووباره‌بێته‌وه‌ یان له‌ناوچه‌یه‌ک له ‌شارێکی تری کوردستان ڕووبداته‌وه،‌ بۆیه‌ با ده‌سه‌ڵاتداران چاوی خۆیان بکه‌نه‌وه ‌و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌بوونی ئه‌و بنکه‌ و باره‌گایانەی سوپای تورک.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin