ڕۆژنیوز - سیدەکان
بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر ناوچەی سیدەکانی باشوری کوردستان، زیانی زۆر بەر زەوییە کشتوکاڵەکان و ئاژەڵەکانی هاوڵاتیان کەوتووە.
ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەک، سوپای تورک گوندی لێلکانی سەربە سیدەکانی تۆپباران کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش کاتێک هاووڵاتیانی گوندی بەرمیزە بۆ کارەکانیان چووبوونە دەرەووە لە ماڵەکانیان، لەلایەن سوپای تورکەوە کرانە ئامانجی تۆپباران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی وەسان، سەرکان و ماوانی سەربە قەسرێی شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێریان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون کە دووانیان پێشمەرگە بوون.
س.ح