Smiley face
Smiley face
Smiley face

دکتۆر ئالینا سانچێزی شەڕڤانی یەپەژە شەهیدبوو

2018-03-22 11:33:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە، ناسنامەی شەهیدێکی ئەرجەنتینی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی ١٧ی ئازار لە حەسەکە شەهیدبووە.

 

دکتۆر ئالینا سانچێز بە نازناوی لێگەڕین چیا شەڕڤانێکی ئەرجەنتینیی یەپەژە بوو، کە رۆژی ١٧ی ئازار لە حەسەکە شەهیدبووە، یەپەژە بۆ یادکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

یەپەژە ڕایگەیاندووە: دکتۆر ئالینا سانچێز بە نازناوی لێگەڕین چیا، بە ڕووداوی هاتووچۆ لە حەسەکە شەهیدبووە، لێگەڕن لە وڵاتی چیگیڤارا شۆڕشگێڕی گەورەوە هاتبووە ڕۆژئاوا بۆ بەشداربوون لە شۆڕشی ژناندا، هەڤاڵ لێگەڕین وەک لە ناوییەوە دیارە هەڤاڵێک بوو تامەزرۆی گەڕان بە دوای هەقیقەتی مرۆڤی ئازاد.

 

یەپەژە ڕاشیگەیاند، کە هەڤاڵ لێگەرین چەند ساڵ بوو کە بەشداری شۆڕش بوبوو، لەو ماویەەشدا گیانفیدایی زۆری ئەنجامدا، ئێمە وەک هەڤاڵانی ئەو، هەوڵدەدەین ببینە وەڵامێک بۆ بەدواداگەڕانەکانی لێگەڕین بۆ هەقیقەت، جارێکی دیکە بەڵێنمان بۆ تێکۆشان دووپات دەکەینەوە و دەڵێین شەهید نامرێت.

 

یەپەژە ناسنامەمی ئەو شەهیدەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

 

ناو و پاشناو: ئالینا سانچێز

نازناو: لێگەڕین چیا

ناوی دایک و باوک: پاتریکا / ڕودۆڵف

شوێنی لە دایکبوون: ١٩٨٦ ئەرجەنتین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە / ١٧ی ئازاری ٢٠١٨

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin