Smiley face
Smiley face
Smiley face

وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

2018-03-24 20:23:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند، بەپێی خشتەکەش، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٧ ی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە.

 

خشتەکە بەمشێوەیە:

 

یەكەم - سبەی یەك شەممە25/3/2018

١- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

٢- وەزارەتی داد

٣- ئەنجوومەنی دادوەری

٤- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

٥- دەرماڵەی كۆمەڵایەتی

٦- وەزارەتی پلاندانان

٧- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

٨- وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندن

٩- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتنەجێكردن

١٠- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

١١- ئەنجوومەنی  ئاسایش

دووەم - دووشەممە 26/3/2018

١- وەزارەتی كارەبا

٢- دەزگای مین

٣- دیوانی چاودێری دارایی

٤- دەستەی مافی مرۆڤ

٥- ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم

٦- دەستەی ژینگە

٧- دەستەی وەبەرهێنان

٨- دەستەی دەسپاكی

٩- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی

١٠- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

١١- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

١٢- وەزارەتی ئاوقاف و كاروباری ئاینی

١٣- دەزگای ئاسایش

١٤- سەرۆكایەتی هەرێم

١٥- پەرلەمان

١٦- ئەنجوومەنی وەزیران

سێهەم - سێ شەممە 27/3/2018

١- فەرماندەی زێرەڤانی و  پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن

٢- لیوای نەوت

 

چوارەم - چوارشەممە 28/3/2018

 

یەكەی حەفتا و هەشتا

 

پێنجەم - پێنج شەممە 29/3/2018

 

دیوان ولیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin