Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلا لە دوو قۆڵەوە لە سوپای تورکی دا

2018-03-26 15:02:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەکانی دەوروبەری جولەمێرگ و بەدلیس لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی جەرگبڕیان لێدان.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە بەدلیس و جولەمێرگ بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٢ی ئازار سوپای تورک لە ناوچەکانی مێرگەلۆ، سیسەر، کەمبەر و سێگوزای سەربە بەدلیس ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، هەر ئەو رۆژە کاتژمێڕ ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لە دژی ئۆپەراسیۆنەکە چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک کوژران و برینداربوون، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە چالاکییەکی دیکەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک ڕۆژی ٢٣ی ئازار بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ٢٣ی ئازار کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ هێزەکانمان لە گردی شوندری سەربە چەلێی جولەمێرگ، چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای دوژمن لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانراوە.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٠٢:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی کاتۆ سولە و چەمی خابوری سەربە هەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin