Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێچیرڤان بارزانی: لە پەکەکەی قبوڵ ناکەین

2018-03-28 13:46:38



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کە حکومەتی هەرێم هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر دژی ئاژاوەگێڕییەکان، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورکیش، نێچیرڤان بارزانی جارێکیتر بەرامبەر تورکیا بێدەنگ بوو، بەڵام هێرشی کردەوە سەر پەکەکە.

 

دەربارەی پاشەکەوتی مووچە و ناڕەزایی مووچەخۆران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان دەستپێکردووە و بەردەوامیی هەیە.

 

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا کە پرسیار ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، کە دژی ئەو چەقۆ کێشانەی مامۆستایان و خۆپیشاندەران بریندار دەکەن، چ ڕێگایەک دەگرنەبەر، نێچیرڤان بارزانی بەبێ ئەوەی باسی دەستگیرکردنی هیچ کەسێک بکات و باس لە دەستگیرکردنی مامۆستایان بکات وتی:"هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر دژی ئاژاوەگێڕیی".

 

دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هیچی بەرامبەر حکومەتی ئاکەپە نەوت، تەنانەت هێرش و شەهیدکردنی هاوڵاتییانی مەدەنیشی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە ئیدانە نەکرد و جارێکیتر دژی پەکەکە وتی: ئێمە بە پەکەکەمان وتووەو قبوڵ ناکەین لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا هێرش بکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin