Smiley face
Smiley face
Smiley face

سیستمی نوێی مووچە ئاشکرا کرا

2018-03-28 14:46:15



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سیستمی نوێی مووچەی ئاشکرا کرد.

 

ئەمڕۆ، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر وردەکاریی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی لەبارەی سیستمی نوێی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد.

 

رێباز حەملان، لە کۆنگرەکەدا وتی: هەر مووچەیەک لە 400 هەزار دینار کەمتربێت پاشەکەوت نایگرێتەوە، ‌زۆرترین رێژەی پاشەکەوت 30% دەبێت، ئەویش بۆ بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیرەکانە، مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی تاوەکو ملیۆنێک و 500 هەزاریش لە 25% زیاتر نابێت.

 

وەزیری دارایی وتیشی: هەر فەرمانبەرێک 840 هەزار مووچەکەی بێت، لە رابردوودا 50%ی لێ پاشەکەوتکراوە، بەڵام ئێستا بۆ 18% کەمکراوەتەوە، واتە هەموو مانگێک 688 هەزار دینار مووچە وەردەگرێت.

 

ڕاشیگەیاند: ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەکەی ملیۆنێک بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بێت، پێشتر 50%ی لێ پاشەکەوت دەکرا، بەڵام ئێستا کراوەتە 23%، واتە 503 هەزاری بۆ دەخرێتەوە سەر مووچەکەی.

 

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا وەزیری دارایی وتی: هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆئەوەی هەموو مانگێک مووچەیەک دابەشبکرێت، ئێستا مانگانە 720 ملیار دینارمان داهات هەیە، هەروەها مانگانە زیاتر لە 150 ملیار دینار خەرجیمان هەیە، ئێستا ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە مووچەی تەواو بدەین، پێویستمان بە زیاتر لە 800 ملیار دینار هەیە.

 

هەروەها د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی  هەرێم، لە کۆنگرەکەدا وتی: لەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا دوو بابەت تاوتوێ کراوە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێردنی سیستمی تازەی پێداچوونەوە بە مووچەکان، ئەویش دروستکردنی ژمارە بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە هەموو پاشەکەوتی مووچە و مووچەی مانگانەشی دەخرێتە ئەو ژمارەیەوە.

 

 

هەروەها باسی لەوەشکرد، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەو ژمارە بانکییەی هەیانە خەرجییەکانی ئاو و کارەبا و روسماتەکانی دیکەی لێ بدەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin