Smiley face
Smiley face
Smiley face

مه‌لالا دواى شه‌ش ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌که‌ى

2018-03-29 13:00:16



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


مه‌لالا یوسفزاى بۆ یه‌که‌مین جار دواى شه‌ش ساڵ، گه‌ڕایه‌وه‌ پاکستان.


به‌پێى میدیاکانى پاکستان، شه‌وى ڕابردوو مه‌لالا یوسفزاى چالاکوانى بوارى ژنان، دواى شه‌ش ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ پاکستان.


یوسفزاى که‌ ئێستا ته‌مه‌نى ٢٠ ساڵه‌، له‌ ساڵى ٢٠١٢ له‌لایه‌ن چه‌کدارانى تاڵیبانه‌وه‌ هه‌وڵى تیرۆرکردنى درا، به‌ڵام ڕزگارى بوو.


مه‌لالا له‌و هێرشه‌دا به‌ سه‌ختى بریندار بوو، ته‌نانه‌ت فیشه‌ک به‌ر سه‌ریشى که‌وتبوو، به‌ڵام دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ به‌ریتانیا چاره‌سه‌رى بۆ کرا و له‌ مردن ڕزگارى بوو، به‌ڵام هێشتا کاریگه‌رى ئه‌و هێرشه‌ له‌سه‌ر ڕووخسارى ماوه‌.


مه‌لالا کاتێک له‌ پاکستان بوو، به‌رده‌وام داواى ئه‌وه‌ى ده‌کرد، که‌ پێویسته‌ کچانیش بخوێنن و مافى ئازادى قسه‌کردن و گۆرانى وتیان هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن چه‌کدارانى تاڵیبانه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌رى.


دواى ئه‌و هێرشه‌ مه‌لالا زۆر به‌ناوبانگ بوو له‌سه‌ر ئاستى جیهان و ته‌نانه‌ت به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ نوسه‌رێکى هندستان، خه‌ڵاتى نۆبڵیان بۆ ئاشتى پێدرا.


دوێنێ شه‌و که‌ گه‌ڕایه‌وه‌، له‌لایه‌ن شاهید خاقان عه‌باسى، سه‌رۆک وه‌زیرانى پاکستان پێشوازى لێکرا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى چالاکوانانى پاکستان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌خێرهاتنه‌وه‌ى مه‌لالایان کردوه‌.


مه‌لالا له‌ کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا، باسى ئه‌وه‌ى کردوه‌: هه‌رگیز نه‌مویستوه‌ نیشتمانى خۆم به‌جێبهێڵم، به‌ڵام ئه‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتى مندا نه‌بوو، هیچ هه‌ڵبژاردنێکى ترم نه‌بوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin