Smiley face
Smiley face
Smiley face

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ڕۆژهه‌ڵات و باشورى کوردستانى گرته‌وه‌

2018-04-01 13:23:21



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


بوومه‌ره‌له‌زه‌یه‌ک به‌ گوڕى 5.3 پله‌ له‌ سه‌رپێلى زه‌هاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ڕوویدا و به‌شێکى باشورى کوردستانیشى گرته‌وه‌.


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ڕوویدا که‌ چه‌قه‌که‌ى سه‌رپێلى زه‌هاو بوو، به‌ڵام باشورى کوردستانیشى گرته‌وه‌ و خه‌ڵک هه‌ستیان پێکرد.


ماڵپه‌رى بوومه‌له‌رزه‌زانى جیهانیى، باسى له‌وه‌ کردوه‌، که‌ گوڕى بوومه‌له‌رزه‌که‌ 5.3 پله‌ بووه‌ و به‌ قوڵایى 10 کیلۆمه‌تر له‌ سه‌رپێلى زه‌هاو له‌ کرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ڕوویداوه‌.


به‌ڵام باشورى کوردستانیشى گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌تى سنورى گه‌رمیان و سلێمانى و خه‌ڵک هه‌ستیان پێکردوه‌، به‌ڵام هیچ زیانێکى لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin