Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان دۆزرایەوە

2018-04-01 19:55:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان لە شارەدێی عەربەت دۆزرایەوە، کە بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، ئاوارەی کامپی ئاشتی بووە و چەند ڕۆژێک بێسەروشوێن بووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەدێی عەربەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە.

 

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، ئەو منداڵە ٢ ڕۆژە دیارنەماوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

 

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاندووە: منداڵەكە ناوی (م ، ع ، م) و تەمەنی ٣ ساڵە و ئاوارەی كۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان بووە، لە كامپی ئاشتی لە عەربەت لەگەڵ خێزانەكەیدا نیشتەجێبووە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراوە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin