Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەیرانگای قولەبەرز لە هەڵمەتێکدا پاککرایەوە

2018-04-02 20:48:44



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، لە هەڵمەتێکدا، سەیرانگای قولەبەرز-یان لە سنووری شارۆچکەی کەلار پاککردەوە و ڕێنمایی ژینگەییشیان بەخشییە گەشتیاران.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی سەیرانگای قولەبەرز-ی سەر بە شارەدێی پێباز لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان-ەوە بەڕێوەچوو.

 

لە هەڵمەتەکەدا، سەیرانگاکە لە پاشماوەی خواردن و خواردنەوەکانی گەشتیاران پاککرایەوە، هەروەها نایلۆنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەسەر گەشتیاراندا دابەشکرا.

 

چالاکوانان لە هەڵمەتەکەیاندا، ڕێنمایی پاکڕاگرتنی ژینگەیان بەخشییە گەشتیاران.

 

بەوتەی ژینۆ خەلیل، ئەندامی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، ئەوان بەردەوام دەبن لە هەڵمەت و چالاکییەکانیان، بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی سنوورەکە.

ژینۆ خەلیل

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin